سکاڵای بنەماڵەکەیەکی لوڕستانی لە تەمێی جەستەیی منداڵەکەیان لە قوتابخانە + وێنە
![](/archive/wp-content/2017/05/2457676.png)
٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢٢:٠٨
هەنگاو: مامۆستایانی قورئان و ئامادەیی بەرگریی یەکێک لە قوتابخانەکانی خوڕەم ئاوا، قوتابییەکیان بە کێبڵی کارەبا تەمێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشت بەستن بە هەواڵدەریی مێهر، دایک و باوکی ئەو منداڵە کە لەلایەن مامۆستاکانی قورئان و ئامادەیی بەرگرییەوە بە لێدانی کێبڵی کارەبا تەمێی جەستەیی کراوە، لەهەمبەر ئەو کردەوە سکاڵای خۆیان ڕادەستی کەڵانتەری کردووە و خوازیاری بەدواداچوونی پزیشکی یاسایی بۆ ئەو مەسەلەیەن.
باوکی ئەو قوتابییە ڕایگەیاندووە کە منداڵەکەی قوتابیی خوێندگای دواناوەندیی ''رووحوڵڵا قازی''ی ناوچەی ٢ی شارستانی خوڕەم ئاوایە کە لەلایەن مامۆستاکانی قورئان و ئامادەیی بەرگرییەوە بە کێبڵی کارەبا تەمێ کراوە.
![](http://media.mehrnews.com/d/2017/05/13/0/2457674.png)
![](http://media.mehrnews.com/d/2017/05/13/0/2457713.png)
![](http://media.mehrnews.com/d/2017/05/13/0/2457676.png)