مەریوان/ کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر
٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢١:٢٨
هەنگاو: لە رووداوێکی هاوتوچۆدا چوار کۆڵبەری کورد لە مەریوان بوونە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە گەردەنەی تەتە، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و دووی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە ''ئیدریس مورادی'' خێزاندار و ''هادی شێروانی'' کە خەڵکی گوندی ''بلچەسوور''ی ناوچەی مەریوان بوون، ڕاگەیاندووە.
لەو پێوەندییەدا ماوەیەک پێش ئێستا مینیبووسێکی هەڵگری کۆڵبەرانیش لە بەرزایییەکانی سیاناوی مەریوان وەرگەڕا لە ئەنجامدا ٢١ کۆڵبەر بریندار بوون.