قەسری شیرین / تەقینەوەی مین دیسان قوربانی لێکەوتەوە

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٥:٣٧
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری (قەسر شیرین)ی سەر بە پارێزگای کرماشان، گەنجێکی بە سەختی بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو)، شەوی رابردوو، تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی قەسرشیرین گەنجێکی تەمەن 28 ساڵی کوردی بریندار کردووە. ئەو ڕووداوە شەوی پێشوو لە ناوچەی (پردی شیرازی)ی قەسر شیرین ڕووی داوە و هەتا ئێسا ناو و ناسنامەی ئەو گەنجە ڕوون نەبووەتەوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ماڵپەڕی (هەنگاو)، لە ماوەی یەک ساڵی پێشوودا 52 هاووڵاتیی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون، یان بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە