دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتەوە

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢٣:٠٧
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.   بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، فارۆق شاروێرانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.   بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فارۆق شاروێرانی بە تۆمەتی ''چالاکی دژی تەناهیی نەتەوەی لە ڕێگەی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە کوردییەکان'' دەسبەسەر کراوە.   بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی فارۆق، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە