حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی زیندانییەکی مەزهەبیی کورد

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢٣:٣٥
هەنگاو: زیندانییەکی مەزهەبیی کورد بەناوی سەید قاسم ئابستە ماوەی حەوت ڕۆژە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەید قاسم ئابستە زیندانیی مەزهەبیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ مانی لە خواردن گرت. ناوبراو ئەمڕۆ کە ٧ ڕۆژ بەسەر مانگرتنەکەی تێپەڕ دەبێت، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر کەمتەرخەمیی پزیشکی بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی دەستی داوەتە ئەو کارە. کەمتەرخەمیی پزیشکیی بەرپرسانی زیندان لەهەمبەر ئەو زیندانییە کوردە لە کاتێک دایە کە سەید قاسم لە لایەن قوڕگی و سییەکانییەوە تووشی کێشە بووە و هەناسەدان بۆی دژوار بووەتەوە. بەوتە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو لە کاتێکدا پزیشکی نەخۆشخانە پێویستیی جیدیی سەید قاسم ئابستەی بۆ چارەسەر لە دەروەی زیندانیان بە بەرپرسانی زیندان ڕاگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج خۆیان لە ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان دەبوێرن. ئەو زیندانییە مەزهەبییە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی ''دژایەتی خوا لە ڕێگەی لایەنگری لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان'' دەسبەسەر کراوە. ناوبراو سزای ئیعدامی بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە