دوو کرێکاری کورد لە ناو ئاودا خنکان
٢٦ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٦:١٢
هەنگاو: دوو کرێکاری کوردی خەڵکی ڕوانسەر لە شاری شووش لە ئاودا خنکان.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئیوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، دوو کرێکاری کوردی خەڵکی روانسەر لە شاری شووشی پارێزگای ئەهواز لەئاودا خنکان.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری روانسەر ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە تەمەن ٣٢ و ٥٠ ساڵەی "ماشاڵڵا سەعیدی" و سدیق ئەحمەدی" راگەیاندووە.
ئەو دوو کرێکارە کوردە خەڵکی گوندەکانی نەوڕۆڵە و شاینگانی ڕوانسەر بون.