میاندواو/ سزای ٢ ساڵ زیندان بە سەر هاووڵاتییەکی کورددا سەپێندرا
٢٧ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٠:٤٣
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی میاندواو لەلایەن دادگاکانی حکومەتی ئێرانەوە بە زیندان و دانی غەرامە سزا درا .
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، دادسەرای شۆڕشی شاری میاندواو سزای ٢ ساڵ زیندانی بە سەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی "گامیشگولی" بە ناسنامەی (ئەندیشمەند یەزدانی) سەپاند.
ئەو حوکمە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ئەمساڵ و بە تۆمەتی "هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەپێندراوە و بەپێی حوکمەکە ناوبرا بە دانی ١ میلیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن غەرامەش مەحکووم کراوە.
ئەندیشمەند (ئەحمەد) یەزدانی تەمەن ٤١ ساڵ، دوو ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی لەکاتی گەرانەوە لەباشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شیوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
پەیوەندی:
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]