پۆلیسی فەتا دوو هاووڵاتیی دەسبەسەر کرد
            ٢٧ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠١:٢٨
            
        
            هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و کرماشان لەلایەن پۆلیسی ''فەتا''وە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی ''خەسب کردن و فرۆشی دەوا و دەرمان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە'' دەسبەسەر کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سایبریی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.
چەند ڕۆژ پێشتریش پۆلیسی فەتا هاووڵاتییەکی لە شاری سنە دەسبەسەر کردبوو.
 
 
Tel: 009647511019899
 Telegram  
 Faceboock
 gmail: [email protected]