گوشار بۆسەر زیندانیانی کورد لەمەڕ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان
٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠١:١١
هەنگاو: بەرپرسانی زیندانەکانی کرماشان و ئورمیە هەڕەشەی قەدەغەکردنی مولاقاتی لە زیندانیان لە ئەگەری بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، بەرپرسانی زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان بە زیندانییانیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان بەشداری نەکەن بۆ ماوەی یەک مانگ لە مولاقات بێبەش دەبن.
ئەمە لە کاتێک دایە کە سەرەتاکانی ئەم حەفتەیەش بەرپرسانی زیندانی ئورمیە هەڕەشەیان لە زیندانییان لە ئەگەری بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان کردبوو.
بەرپرسانی زیندانی ئورمیە بە زیندانییانیان ڕاگەیاندبوو هەر زیندانییەک لە هەڵبژاردنەکان بەشداری نەکات لە هەر چەشنە مولاقاتییەک بێبەش دەکرێت.
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]