١٨ سەدە زیندان خەڵاتی ڕۆحانی بۆ کوردەکان
٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:١٣
هەنگاو: لە سەردەمی چوار ساڵی سەرکۆماریی حەسەن ڕۆحانیدا دەیان زیندانیی کورد لەگەڵ حوکمی قورس و بێبەزەیییانە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە چوار ساڵی سەرکۆماریی ''حەسەن ڕۆحانی''دا ٤٠٨ هاووڵاتیی کورد بە گشتی بە ١٧٨٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتا ٩٦، دەزگای ''قەزایی''ی حکوومەتی ئێران لە کوردستان هەر مانگێک زیاتر لە ٣٧ ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییانی کورددا سەپانددە.
هەروەها ٤ هاووڵاتیی کورد زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپاوە و ٣٢ هاووڵاتیی دیکەش بە تۆمەتگەلی سیاسی و مەزهەبی حوکمی ئیعدامیان بۆ بڕدراوەتەوە.
لەم چوار ساڵەدا زیاتر لە ٢٠٢٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتگەلی سیاسی و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ٶکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
پەیوەندی :
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]