دەسبەسەرکرانی ١٠ هاووڵاتی لە هەر حەفتەیەک لە سەردەمی ڕۆحانیدا
٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:١٣
هەنگاو: سەدان هاووڵاتیی کورد لە سەردەمی سەرکۆماریی ''حەسەن ڕۆحانی''دا دەسبەسەر کراون کە زۆربەیان لەگەڵ سزای قورس بەرەوڕوو بوونەتەوە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا جۆزەردانی ١٣٩٦، بە گشتی ٢٠٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تێکڕای ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتگەلی سیاسی، مەزهەبی و چالاکیی مەدەنی دەسبەسەر کراون و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیان سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بەم پێیە لە چوار ساڵی سەرکۆماریی حەسەن ڕۆحانیدا لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە یەک هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراوە.
واتە لە هەر حەفتەیەکدا ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی و چالاکیی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو چوار ساڵەدا دەسبەسەر کراو.
پەیوەندی :
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]