کوشتنی ١٤ سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد + ڤیدیۆ
٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٦:٠٧
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر دەستەیەکی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد و دوای دەستبەسەردا کردنی ئەسپەکانیان، دایانیانە بەر دەستڕێژی گوللە.
بەپێی راپۆرتی (هەنگاو)، ئیوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی حکومەتی ئیران لە چیای قەمتەر هەڵکەوتوو لە نزیک جلدیان و لەنێوان شارەکانی شنۆ و پیرانشار، هێرشیان کردووەتە سەر دەستەیەکی کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار.
هەواڵنێری (هەنگاو) رایگەیاند کە بە هۆی ئەو هێرشەوە ١٤ سەر ئەسپی کۆڵبەران دوای ئەوەی دەستیان بەسەردا گیراوە، گوللە باران کراون.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە پێنجەمین حاڵەتی کوشتنی ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردە کە تۆمار کراوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی کوشتنی ئەو ئەسپانە لێرە کلیک بکە.
پەیوەندی :
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]