دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە شاری بۆکان
٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٨:٢٣
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان لە ماوەی دو هەفتەی ڕابردودا، دەستییان داوەتە دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاوڵاتیانی کورد.
هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەس لەو دەستبەسەر کراونە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە:
١_ دوکتور مەسور موحەمەدپوور، ئەندای شاندی زانستی زانکۆی ئازادی بۆکان
٢_ موحسن بەردە زەرد، پێش نوێژی بەردەزەرد
٣_ سەلاحەدین کاوانی
٤_ ڕێبوار موحەمەدی
٥_ کەمال ئەندلەس
٦_ مەولود ڕەحیمی
ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی چالاکی ئایینی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوانە، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی ئەوان نادیارە و هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
https://www.facebook.com/Hengaw.news/
پەیوەندی:
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]