خۆسووتاندنی دوو ژن لە دیواندەرە

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٩:٥٨
هەنگاو: دوو ژنی گەنج لە شاری دیواندەرە لە ڕێگەی خۆ سووتاندنەوە، هەوڵی خۆکوژیان داوە. بە پێی هواڵی گویشتوو بە ماڵپەڕی (هەنگاو)، شەوی ڕابردوو بیست و هەشتی مانگی بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە ناوی (بەیان-م) لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە، هەوڵی خۆکوژی داوە. ئەم ژنە گەنجە خەڵکی ئاوایی (گوڵانە)ی سەر بەشاری دیواندەرەیە، بەیان زیاتر لە ٢٠ لە سەدی جەستەی سووتاوە و هەنوکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سنە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە. لە لایەکی ترەوە، لە سەرەتایی ئەم حەوتووەدا، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی (شلێر-ب) بە هۆی ناکۆکی بنەماڵە، هەوڵی خۆسووتاندنی داوە. شلێر خەڵکی ئاوایی (کۆسە و مەڕە)ی سەربا ناوچەی ساڕاڵی دیواندەرەیە و بە هۆی ئاگرەوە ٦٠ لەسەدی جەستەی تووشی سوتان بووە. ئەم ژنە گەنجە لە یەکێ لە ناوەندە پزیشکیەکانی شاری (ئیسفەهان) لە ژێر چاوەدێری پزیشکی داویەو دۆخی گشتی تەندروستی ناجێگیرە. Tel: 009647511019899 Telegram  Faceboock gmail: [email protected]  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە