بانە / هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٢٠:١٣
هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری بانە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد. بەپێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناسنامەی "رەفیق پزیشکی" دەستبەسەر کرد. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری بانە ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سەرەڕایبەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئاشکرا نەبووە. لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کوردی دیکە لەشاری بۆکان دەستبەسەر کراون.       پەیوەندی: Tel: 009647511019899 Telegram Faceboock gmail: [email protected]      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە