سزای بەندکران بە سەر چالاکێکی کرێکاری سەپێندرا
٣١ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٢:١٣
هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دەزگای قەزایی حوکومەتی ئێرانەوە بە سزای زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپیێ هەواڵی گەیشتوو بە (هەنگاو)، ڕۆژی دوشەمە ٢٥ بانەمەڕ، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە سزای بەندکرانی (عوسمان ئیسماعیلی) چالاکی کرێکاری کەم کردەوە.
دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزایی ئەم چالاکە سەقزیەی بۆ ٢ مانگ بەندکران کەم کردەوە. عوسمان ئیسماعیلی ساڵی ڕابردوو سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم چالاکە کرێکاریە هەشتی مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر و بە تاوانی (بەشداری لە ڕۆژی جیهانی کرێکار و تێکدانی ئاسایشی گشتی) سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
پەیوەندی:
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]