ئورمیە/ دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد
٣١ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٠٧
هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە کە دوو حەفتە بەر لەئێستا دەستبەسەر کراون، نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە "فەهیم قاسمی" و "حوسێن حوسێنزادە" ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لە ستادی یەکێک لە پاڵێوراوە کوردەکانی شورای شاری ئورمیەوە دەستبەسەر کراون.
فەهیم و حوسین دوو حەوتوو ڕاگیران لە گرتووخانەکانی ئورمیە و دەستبەسەرگەی ئەمنیەتی شاری ئورمیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕ بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی سوپای پاسدارانی ئەو شارە کراون.
لە ڕۆژی چوارشەممەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نیە.
پەیوەندی:
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]