خۆکوژی سەربازێکی یارسان لە کرماشان
٣١ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٤:٢٢
هەنگاو: سەربازێکی خەڵکی کرماشان لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی دا.
بەپێی هەواڵی (هەنگاو)، رۆژی پێنجشەمە ٢٨ی بانەمەڕ، سەربازێکی کوردی یارسانی بە ناوی (ساسان مورادی) هەوڵی خۆکوژی داو لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
ئەو سەربازە گنجە بە هۆی گوشاری دەروونی و لە پادگانی ڕاهێنانی هێزە نیزامیەکانی کرماشان لە سەراوی نیلوفەر بە چەک خۆی کوشتووە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین سەربازی یارسانی بە هۆی زەختی هێزە ئەمنیەتییەکان و بێڕێزی کردن بە پیرۆزیەکانیان هوڵی خۆکوژیان داوە.