تەقینەویە مین بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی کورد
١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:١٠
هەنگاو: تەقینەوەی مین هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و ئەمجارەیان بووە هۆی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لاوێکی کوردە بە ناسنامەی "عادڵ وەلیزادە" کوڕی حەمید بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست دا.
ئەو مینە لە گوندی "سەرقەڵا"ی سەلاسی باوەجانی کە یەکێک لەشارە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانە تەقیوەتەوە.
عادڵ دوای تەقینەوەی مینەکە و برینداربوونی، بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی شاری سەرپێڵی زەهاو کراوە، بەڵام پێش گەیشتن بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.
پەیوەندی:
Tel: 009647511019899
Telegram
Faceboock
gmail: [email protected]