١٤ـەمین ڕۆژی مانگرتنی زیندانییەکی مەزهەبیی کورد

١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٣:٤٠
هەنگاو: سەید قاسم ئابستە زیندایی مەزهەبیی کورد لە ١٤ـەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا ٧ کیلۆ کێشی کەم کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو و بە پشت بەستن بە کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ، سەید قاسم ئابستە زیندانیی مەزهەبیی بەندکراو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، زیاتر لە چواردە ڕۆژی مانی لە خواردن گرتووە و لەم ماوەیەدا ٧ کیلۆ کێشی کەم کردووە. ناوبراو بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕەوە دەستی داوەتە مانگرتن. ئەو زینداییە مەزهەبییە، ڕژێنەیەک لە گەروویدا دروست بووە کە توانای هەناسەدانی دژوار کردووە و بە حاڵەش سەرەڕای پێویستیی خێرای ناوبراو بە پزیشکی پسپۆر و نەشتەرگەری لە دەروەی زیندان، بەرپرسانی زیندان لە ناردنی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان خۆ دەبوێرن. سەید قاسم ئابستە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە کەلە بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاوی دەسبەسەر و ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی ئورمیە کرا. ناوبراو بە تۆمەتی ''دژایەتیی خوا لە ڕێگەی لایەنگریی گرووپە توندڕەوەکان'' سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە