پیاوێکی سەردەشتی بە ١٨ گوللە خۆشکەکەی خۆی کوشت

١ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٢٧
هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سەردەشت لەژێر ناوی پاراستنی "شەرەف" لەلایەن براکەیەوە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی شەممە ٣٠ ی بانەمەڕ، پیاوێکی خەڵکی سەردەشت خۆشکەکەی خۆی لە ژێر ناوی پاراستنی "نامووس و شەرەف"  خۆشکە تەمەن ٤٨ ساڵەکەی خۆی کوشت. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٤٨ ساڵەی "شنە موعینی" ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کوشتنی ئەو ژنە لە گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری سەردەشت ڕووی داوە و شنە بە ١٨ گولەی کڵاشینکۆف بە دەستی براکەی بە ناوی "دڵشاد موعینی" کوژراوە. شنە موعینی هاوژینی کەسیک بەناوی "فواد قەنادیان" بووە و دایکی منداڵێکیشە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە