تەقینەوەی مین لە کوردستان کوژراوێک و ٣ برینداری لێکەوتەوە
٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٠:١٤
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو قوربانی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێواەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە دوو هاووڵاتیی کورد لەشاری ئیلام بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام "عومران خەلیلی" تەمەن ٣١ ساڵ و "بەهمەن ئیسفەندە" راگەیندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی گەشت و سەیران مین پێیاندا تەقییوەتەوە و بەو هۆیەوە دەستەکان و کەمەریان بریندار بووە.
ڕۆژی ڕابردووش لە ناوچەی سەرقەڵای سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دابوو و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار ببوو.