نەغەدە/ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٤٤

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە (ماف‌نیوز)، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناسنامەی (میلاد دەشتی)، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی نەغەدەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و لەکاتی دەستبەسەر کران کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە ئەمنیەکان.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە وکردە نەزانراوە و هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی ئیلام، کرماشان، نەغەدە، بانە و بۆکان لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە