ئیلام/ دەستبەسەرکرانی ١٣٠ هاووڵاتیی کورد
٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٣:٣٥
هەنگاو: لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شورای شار و گوندەکان، زیاتر لە سەد هاووڵاتیی ئیلامی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی (ئیسنا)، یەدوڵڵا کەسابی جێگیری رێکخراوی پێشگیری لە ڕوودانی تاوانی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ١٣٠ هاووڵاتی خەڵکی ئەو پارێزگایە لەکاتی بەضڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەستبەسەر کراون و لەداهاتوودا دەزگای دادوەری لێپێچینەوەیان لێ دەکات.
پێشتر سەرهەنگ ڕەزا شێرزادی، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی کرماشان ڕایگەیاندبوو لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا لەو پارێزگایە ٨١ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.