سەقز/ ژنێکی لاو خۆی هەڵواسی
٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٣:١٢
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی و لەئاکامدا گیانی لە دەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردا، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز لە گەڕەکی تازاوای ئەو شارە هەوڵی خۆکوژی دا و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.
هەواڵنیری (هەنگاو) لەشاری سەقز ناسنامەی ئەو ژنەی "ئیلاهە ئەحمەدیان" تەمەن ٢٥ ساڵ راگەیاندووە.
ئیلاهە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.