پیرانشار/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە
٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٠٤
هەنگاو: تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بووە هۆی پەڕینی لاقی هاووڵاتییەکی کورد.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردان، تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار (چیای شەرگە) بووە هۆی پەڕینی لاقی هاووڵاتییەکی کورد.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری پیرانشار ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی "عەبدوڵڵا نەوبەخت" تەمەن ٣٧ ساڵ راگەیاندووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری چوبووە چیاکانی دەورووبەری پیرانشار.
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە نەخۆشخانەی "ئیمام خومەینی" لەژێر چاوەدێریدایە و شەوی رابردوو نەشتەرگەری بۆ کراوە.