پاڵێوراوێکی شورای شاری ئورمیە دەستبەسەر کرا

٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢٣:٣٠
هەنگاو: یەکێک لە پاڵێوراوە کوردەکانی پۆستی شورای شاری ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە (ماف‌نیوز)، ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردان، (عیسمەت گرامی) یەکێک لە پاڵیوراوە کوردەکانی شورای شاری ئورمیە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە. عیسمەت گرامی یەکێک لەو ١٠ پاڵێوراوە کوردە بوو کە هاوپەیمانییەکیان لە ژێر ناوی "نۆژین" پێک هێنابوو. ناوبراو کاتژمێرێک پێش هەڵبژاردنەکانی شورای شاری ئورمیە شیاوەتی ڕەدتکرایەوە . ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ژماردنی دەنگەکان چەواشەکاری کراوە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەو پاڵێوراوە کوردە لە بەر دەستدا نییە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە