٣٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی کرماشان ڕاگیراون
٤ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٣١
هەنگاو: یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای دادوەریی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە ٢٨٠٠ هاووڵاتیی ئەو پارێزگایە لە گرتووخانەکانی کرماشان ڕاگیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، محەممەد حوسێن سادقی، دادوەری گشتی کرماشان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان بە هەواڵدەری حموکەتیی "مێهر"ی ڕاگەیاند: زیاتر لە ٢٨٠٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە گرتووخانەکانی ئەو پارێزگایە ڕافیراون.
ئەو ٢٨٠٠ کەسە سەر بە ٧١٧ خێزانی پارێزگای کرماشانن کە بەشێوەیەکی نێونجی هەر خێزانێک ٤ کەسیان لە گرتووخانەکانی کرماشان ڕاگیراوە.