لە سێدارەدانی پاڵەوانی زۆرانبازیی ئێران لە کرماشان + وێنە

٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٤:٣٤
هەنگاو: زۆرانبازێکی بەناوبانگی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە درا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردان، زۆرانبازێکی ناوداری کوردی خەڵکی شارستانی شائابادی سەربە پارێزگای کرماشان بەناوی ''حوجەتوڵڵا تودڕۆ'' لە زیندانی دیزڵئاوای ئەو شارە لە سێدارە درا. تودڕۆ ١٠ ساڵ پێش ئێستا یەکێک لە قارەمانانی زۆرانبازیی ئێران لە کێشی ٧٤ کیلۆدا بوو. ئەو زۆرانبازی چەندین ساڵە لە زیندان دایە و لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو پاش ئەوەی کەوتە زیندان لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزایی ئێرانەوە بە تۆمەتی ''دەسدرێژی بۆسەر زیندانییەک'' بە ئێعدام مەحکووم کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، حوجەتوڵڵا تودڕۆ قوربانیی پیلانێکی داڕێژراو بووە و ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە کە بەسەریدا سەپاوە.

Contactus

Tel: 009647511019899 Gmail: [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news/733

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە