کوژران و برینداربوونی ٤ کۆڵبەر لە مەریوان
٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٧:٣٥
هەنگاو: بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ٤ کۆڵبەری کورد لە سنووری هەورامان بوونە قوربانی.
بەپیی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، نیمەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران پۆلێکی کۆڵبەرانیان لە گەردەنەی تەتە هەڵکەوتوو لە نزیک گوندی دەرەکێ دایە بەر دەستدرێژی گولە و لەئاکامدا ٤ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون.
ناسانامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی کە بریندار بوون و بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ تۆفیق مستەفایی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی پێڵەی مەریوان
٢_ عەدنان شەهیدی خەڵکی گوندی بندۆڵی مەریوان
٣_هۆشیار سەحرایی خەڵکی گوندی ولێنەی مەریوان
تا ئێستا ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ئاشکرا نەبووە، بەڵام سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی ولەژێری مەریوان بووە.
سێ کۆڵبەری دیکە بە مەبەستی چارەسەری پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.