ئورمیە/ سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٧:٥٨
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەی ئورمیە گوێزرابوونەوە، لەسێدارە دران. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی جۆزەردان، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بەڕێوە چوو. ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوە کوردە کە بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە  بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١_ عوسمان حوسێنی خەڵکی سەردەشت ٢_ سەلاحەدین شەفیقی خەڵکی ئورمیە ٣_ ڕەمەزان موختاری خەڵکی ئورمیە ئەو سی بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

Contactus

Tel: 009647511019899 Gmail: [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news/733

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە