٢٧٠ هاووڵاتیی بە تاوانی کۆمەڵایەتی لە گرتووخانەکانی پارێزگای سنە ڕاگیراون
٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:١٧
هەنگاو: بە وەتەی سەرچاوە حکومەتییەکان زیاتر لە ٢٧٠ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تاوانی کۆمەڵایەتییەوە لە گرتووخانەکانی پارێزگای سنە ڕاگیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکومەتی (میزان)، ئیسحاق ئیبراهیمی، بەرپرسی گشتیی گرتووخانەکانی پارێزگای سنە، ئەمڕۆ هەینی ٥ی جۆزەردان، ڕایگەیاند "لەئێستا زیاتر لە ٢٧٠ بەندکراوی کورد بە تۆمەتی کۆمەڵایەتی لە گرتووخانەکانی پارێزگای سنە ڕاگیراون".
بە وتەی ناوبراو "ئەو بەندکراوانە بە تاوانی کۆمەڵایەتی وەکوو نەدانی مارەیی و نەفەقە، قەرزدار بوون، ڕووداوی هاتووچۆ و ... دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کراون".
بۆ ئازاد بوونی ئەو بەندکراوان بڕی ٢٠ میلیارد تمەن پارە پێویستە.