سەقز/ هێرش بۆ سەر کاسبکارانی کورد و بریندار بوونی کاسبکارێک
٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٣:٣٥
هەنگاو: پۆلێک لە کاسبکارانی کورد لە شاری سەقز کەوتنە بۆسەی چەکدارەکانی حکومەتی ئێران و لەئاکامدا کاسبکارێک بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، شەوی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە ناوچەی سەرشێوی سەقز تەقەیان لە پۆلێک لە کاسبکارانی کورد کرد و لەئاکامدا کاسبکارێک بە سەختی بریندار کرا.
ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردە "محەممەد دەرەتفێ" خەڵکی گوندی دەرەتفێی شاری سەقز ڕاگەیندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە بەمەبەسی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پێنجوینی باشووری کوردستان کراوە.
لەو هێرشەدا ٨ سەر ئەسپی کاسبکارانیش بە کوشتچوون.