ئەیوان/ کرێکاریکی کورد گیانی لە دەست دا
٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٥٨
هەنگاو: کرێکارێکی کورد بە هۆی داڕمانی دیوارەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێورەی ڕۆژی هەینی ٥ی خەرمانان، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی "حەسەن غەریبی" بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن لەکاتی کارکردن و بە هۆی داڕمانی دیوارەوە گیانی لە دەست داوە.
ناوبراو پێش ئەوەی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان بکرێت، گیانی لە دەست داوە.