لێدان و کوتانی بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی ڕەجایی شار

٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٩:٤٧
هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەلایەن کەسانی سەر بە حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانەوە درایە بەر لێدان و کوتان. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردان، هێزەکانی سەر بە حیفازەت ئیتلاعاتی گرتووخانەی ڕەجایی شار لە ساڵۆنی ١٦ی بەندی ٦ی ئەو گرتووخانەیە بەندکراوێکی کوردیان بە ناوی (هیوا خزری) دایە بەر لێدان و کوتان. هیوا خزری خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆی ئەو هێرشەوە لووت و ددانەکانی شکاون. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو لەلایەن شوورای ئینزباتیی گرتووخانەی رەجایی شارەوە بە تاوانێک کە ئەنجامی نەدابوو لە بەندی دوو (دارولقورعان) بۆ بەندی ٦ گوێزرابوویەوە. ساڵۆنی ١٦ی بەندی ٦ی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج شوێنی گیراوانی مەترسیدارە و زۆرجار بەرپرسانی گرتووخانە بۆ ئەوەی بەندکراوێک تەمبێ بکەن دەیگوازنەوە بۆ ئەو بەندە.  

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news/733

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە