دەستبەسەر کرانی ٧ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان
٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٥٠
هەنگاو: میدیا حکومەتییەکانی ئێران هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ دژە شۆڕش" دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکومەتیی مێهر، تیمەکانی ساێبری ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری گیلانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان ٧ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
ئەو کەسانە بە تۆمەتی چالاکی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی بابەت بە نێوەڕۆکی دژە دینی و دژی ویلایەتی فەقی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی سەر بە سوپای پاسداران، ئەو کەسانە ڕادەستی دەزگای دادوەری کراون .
هەتا ئێستا ماڵپەڕی (هەنگاو) نەیتوانیوە گیرانی ئەو ٧ هاووڵاتییە وکردە لە گێلانی ڕۆژئاوا پشتڕاست بکاتەوە.