کرێکارێکی کورد لە تاران خۆی هەڵواسی
٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:١٥
هەنگاو: کرێکارێکی لاوی کورد لە شاری تاران بە هۆکارێکی ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، کرێکارێکی لاوی کورد بە ناوی (کامیل . ب) لە شوێنی کارەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لامیل تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی شەریفئاوای شاری دیواندەرە بووە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.