زەنجان/ هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە درا
٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٩:٠٨
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری زەنجان جێبەجێ کراوە.
بەپێی راپۆرتی (هەنگاو)، رۆژی جوارشەممە ٣ی جۆزەردان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری زەنجان بەڕێوە چووە.
هەواڵنێری (هەنگاو) ناسنامەی ئەو بەندکراوەی کە لە سێدارە دراوە (عەبدوڵڵا قادرزادە) تەمەن ٣٤ ساڵ ڕاگەیاندووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شارەی خوڕەمدەرەی زەنجان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو حکمە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.