خۆسووتاندنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە مەریوان

٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢٣:٢٠
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەریوان لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، کچێکی لاوی مەریوانی کە حەفتەی ڕابردوو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری مەریوان ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵەیەی "سەحەر ئەیوبوەند" خەڵکی گوندی "قامیشەڵە"ی مەریوان ڕاگەیاند. سەحەر بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی سووتاندووە و دوای چەند ڕۆژ راگیران لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵی باوکی. ناوبراو دوای ئەوەی دۆخی جەستەیی خراپ دەبێت ڕۆژی ڕابردوو دەگەڕێندێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان، بەڵام هەر لەوێ گیانی لە دەست دەدات.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە