تەقینەوەی مین لە ئیلام قوربانی لێکەوتەوە
٨ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٣:٣٠
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لەیکێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەک بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی دەشتی عەباسی دێلوڕان هاووڵاتییەک بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شووفێری بێڵێکی میکانیکی بە ناسنامەی (ڕەحمان بازیار) بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە بریندار بووە.
ئەو هاووڵاتیە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری دێزفوولی پارێزگای خوزستان کراوە.