تەقینەوەی مین لە مێهران قوربانی لێکەوتەوە

٩ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٩:٥٨
هەنگاو: تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی  پارێزگای ئیلام بووە هۆی قوربانی بوونی هاووڵاتییەکی کورد. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی دوە‌شەممە ٨ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنورییەکانی شاری مێهران، شۆفێری بۆردێزڵێک تووشی گرفتی دەماری مێشک (موج گرفتگی) بوو. سەرچاوە حکومەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو مینە لە دەورووبەری پایانەی سنووری مێهران (بارامئاوا) تەقیوەتەوە. شۆفیری بۆردێزڵێک کە هەتا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە لەو ڕووداوەدا تووشی گرفت دەماری مێشک بووە. ڕۆژی یەکشەممەش بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی دەشتی عەباسی شاری دێلوڕانی پارێزگای ئیلام، شۆفێری بێڵێکی مکانیکی بە ناسنامەی (ڕەحمان بازیار) بریندار ببوو.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە