بانگهێشت و لێپیچینەوەی چالاکێکی کرێکاری

٩ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢٣:٣١
هەنگاو: چالاکێکی کرێکاریی کورد لەلایەن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان، ''واحید سیدە'' چالاکی کرێکاریی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت و ماوەی ٥ کاتژمێر لێپێچینەوەی لێ کرا. ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی ڕابردوو بە ناردنی نامەیەک دوای لەو چالاکە کرێکارییە کردووە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی خۆی بەم ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێ. واحید سیدە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ یووسف ئابخەرابات و محەممەد مەولانایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر کرابوو. دادگای ''ئینقلاب''ی مەهاباد ناوبراوی لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ٩٢، بە تۆمەتی ''ئەندامەتی لە دامەزراوەیەکی کرێکاری و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران'' سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ٩٤ لە ززیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە