بریندار و دەسبەسەرکردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی باشووری کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە
١٠ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٥١
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی سنووریی بانە و پێنجوێن تەقەیان لە کۆڵبەرێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و پاش برینداربوون، دەسبەسەریان کرد.
ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی ''هێرش ڕەحمان''ـە و پاش ئەوەی کە بریندار کراوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
هێرش تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری پێنجوێن و شتومەکەکانی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە زەوت کراوە.