کچێکی مەهابادی لە پیرانشار خۆی کوشت
١٠ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٥٩
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی شاری پیرانشار خۆی هەڵواسی.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان، کچێکی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی پیرانشار بە ناسنامەی (کانی ئاکفودە) کچی سەید ئیبراهیم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کانی (سارا) تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بووە و لەڕێگەی خۆه هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە و شەوی پێش خۆکوشتنی لەڕێگەی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوڕێکانی ئاگادار کردووەتەوە و ماڵ ئاوایی لێیان کردووە.