پشتڕاستکردنەوەی سزای زیندانی بەندکراوێکی سیاسی کورد

١٠ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢٠:١٥
هەنگاو: سزای زیندانی بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی بانە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردان، سزای زیندانی حوسێن دانشمەند یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد کە لە زیندانی سنە ڕاگیراوە، وەک خۆی پشتڕاست کردەوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی "سیخوری و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. حوسین دانشمەند تەمەن ٤١ ساڵو خەڵکی شاری بانەیە کە خەرمانانی ١٣٩٥ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لەشاری مەریوان دەستبەسەر کرا. حەسەن برای ناوبراویش کە پزیشکە، خەزەڵوەری هەمان ساڵ دەستبەسەر کرا و لەو تاوانەی کە خرابوویە پاڵی بێ بەری بوو.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە