کوژران و بریندار بوونی ٣٦ کۆڵبەر لە مانگی مەی
١١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٢٢
هەنگاو: لە یەک مانگی ڕابردووی زایینیدا (مانگی مەی) لانیکەم ٣٦ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٤ کۆڵبەر لەو مانگەدا کوژراون کە دوو کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ٢ی دیکەش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بووە.
٣ کەس لەو کۆڵبەرانە خەڵکی مەریوان و یەکێکی دیکەش خەڵکی شنۆ بوون.
هەروەها لەو ماوەیە، ٣٢ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٢٥ کەسیان خەڵکی مەریوان بوون و بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون و ٧ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
ئەو کۆڵبەرانەی بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون، ٣ حاڵەتیان خەڵکی مەریوان، ٢ کۆڵبەر خەڵکی شنۆ و بانە و پێنجوێنی هەرێمی کوردستان هەرکام یەک کۆڵبەر بوون.
کەڵوەرگرتن لەو ئامارانە بە ئاماژە بە سەرچاوە ڕێگەپێ دراوە.