هاووڵاتییەکی بانەیی پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەر کران چارەنووسی ناڕوونە
١١ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:٣٨
هەنگاو: چارەنووسی ڕەفیق پزیشکی خەڵکی بانە پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەر کران، هێشتا ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی رەفیق پزیشکی خەڵکی بانە کە دوو حەفتە بەر لە ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە بەر دەستدا نییە.،
یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە (هەنگاو)ی وت: " هەوڵەکاڵی بنەماڵەکەمان بۆ بەدواداچوون و ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕەفیق و ئاگادار بوون لە شوێنی ڕاگیرانی، هەتا ئێستا بێ ئاکام بووە".
ڕەفیق پزیشکی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لەوکاتەوە هەتا ئێستا شوینی ڕاگیرانی نادیارە و هۆکاری دەستبەسەر کرانیشی نەزانراوە.