محەممەد نەزەری/ ٢٤ ساڵ زیندان بەبێ مەرەخەسی

١٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٠:٣٦
هەنگاو: محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کورد لە حاڵێکدا پێ دەنێتە ٢٥ـەمین ساڵی زیندانی بوونیەوە کەلە ٢٤ ساڵی ڕابردوودا لە مافی مەرەخەسی بەری بووە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، محەممەد نەزەری زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، پاش ٢٤ ساڵ هێشتا مەرەخەسیی پێ نەدراوە. محەممەد نەزەری ٩ی جۆزەردانی ١٣٧٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی سپای ئەبوزەر لە بۆکان دەسبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ئورمیە و ڕەجایی شاری کەرەج دەسبەسەرە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگای ''قەزایی''ی ئێرانەوە سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا کە دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە. ناوبراو لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا لە هەر چەشنە مەرەخەسییەک بێ‌بەش بووە. بە وتەی محەممەد نەزەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە پێش بە ئازادبوونی مەرجداری دەگرێت و ساڵی ڕابردوو بە بڵااوکردنەوەی نامەیەک ڕوو لە دەزگای ''قەزایی'' ئێران نووسیبووی، ئەمە جێگای داخە دەزگای ''قەزایی''ی ئێران بووەتە دەستەمۆی مەئموورێک. دەقی تەواوی نامەیە: وا دیارە پاش ٢٣ ساڵ هێشتا ڕق و قینی قەزارەتی ئیتلاعات تەواو نەبووە کە پێش بە ناردنی نامەکەی من بۆ دەزگای ''قەزایی'' دەگرن و پێش بە ئازادیی من، یان ڕاگواستنم بۆ زیندانی شارەکەی خۆم دەگرن و ئەمە جێگای داخە کە دەزگای ''قەزایی''ی ئێران بووەتە دەستەمۆی مەئموورێکی دیکە کە هیچ دەسەڵاتێکی نییە و ئەمەش جێی شەرمە بۆ بەرپرسانی ''قەزایی'' ئێران. سەرەڕای ئەوەی کە دەبوو بەپێی یاسای خۆتان ئازاد کرابام، بەڵام لەبەر خاتری دڵخۆشیی کەسانی دیکە، پێش بە بەڕێوەچوونی دادوەری دەگرن.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە