ڕاگواستنی والی دروودی بۆ بەندی کرێکاریی زیندانی یەزد

١٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٠:٥٥
هەنگاو: والی دروودی زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی یەزد، بۆ بەندی کرێکاریی ئەو زیندانە ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، والی دروودی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن بەرپرسانی زیندانی یەزدەوە ڕەوانەی بەندی کرێکاریی ئەو زیندانە کراوە. بەم پێیە والی دروودی ٤ ساڵی داهاتوو تا کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی دەتوانێ ڕۆژانە لە دەرەوەی زیندان بێت و شەوانەش بگەڕێتەوە زیندان. والی دروودی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٧٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ''ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکان'' سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا. سزای زیندانی هەتاهەتاییی والی دروودی کۆتایی‌یەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ ٢٥ ساڵ زیندانی کەم کرایەوە. ناوبراو هەنکو ٢١ ساڵە لە زیندان دایە. والی دروودی ٣ ساڵ پێش‌تر و پاش ١٨ ساڵ زیندان توانیبووی لە مافی مەرەخەسییەکەی کەڵک وەربگرێت.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە