٩ کرێکاری کورد لە مانگی ڕابردوودا گیانیان لە دەست داوە

١٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢٣:١٥
هەنگاو: لە یەک مانگی ڕابردووی زایینیدا، لاانیکەم ٩ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە مانگی مەی ئەمساڵی زایینیدا، لانیکەم ٩ کرێکاری کورد لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لە دەست داوە و لانیکەم ٤ کرێکاریش کەمەندام بوونە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کرێکارانەی کە گیانیان لە دەست داوە خەڵکی شارەکانی ئورمیە، ئیلام، سەوڵاوا، ڕوانسەر، ئەیوان، مەریوان و سنە بوون. ٥ کەس لەو کرێکارە کوردانە کە گیانیان لە دەست داوە لە شارەکانی دەروەی کوردستان وەکوو تاران و شووش بووە. هەروەها لەو مانگەدا ٤ کرێکاریش بەهۆی ڕووداوەی کارەوە کەمەندام بوون کە یرکێکیان ژنێکی خەڵکی کامایاران بووە. سێ کرێکارەکەی دیکەش خەڵکی سارەکانی بانە، سنە و ئورمیە بوون. کەڵوەرگرتن لەم ئامارە بە ئاماژەدان بە سەرچاوە (هەنگاو)، ڕێگە پێدراوە.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە